حالا هی بالا وپایین
بپر و
پر بده کلاغ را
هیچ دست تو نیست
وقتی قصه‌ای به آخر می رسد
و
بی خانمان می مانیم
لای یک اشک گیج از ریختن
گوشه ی چشمی که مدتی است
هیچ خط نوشته ای
غربتش را
چتری دونفره و کافی شاپی دنج نمی شود
جیبم می بارد دستم را
در کاغذی که
دلیلی ندارد برای بیرون آمدن.
+ نوشته شده در چهارشنبه 14 دی1390ساعت 20:10  توسط بەهار
|
دیواره‌کان
په‌نجه‌ره‌کان
ده‌خه‌نه‌باوش
په‌رده‌کان و
سووچێکیان
بۆ
سیگارێک
ته‌رخان ده‌که‌ن که
مژ
له مه‌مکی رۆژنامه‌کان ده‌داو
کتێب
،کتێب
جنێو
به دایک
ئاسمان
ده‌وه‌رێ زه‌رد،زه‌رد و
خرپ
بۆی ده‌خه‌وێ
جاده
تۆیی
له چۆڵه شه‌وێکی گۆرانی بۆ من ده‌بێ و
تابلۆکان
ژماره‌کان
ده‌ئالێننه
گه‌یشتنت.
شه‌قام
سه‌رماتیه
من
و جانتاکه‌ت
تا
دیته‌وه له‌سه‌فه‌رتین
تۆ
چه‌تره‌که‌ت
بگره به‌سه‌رماندا
با
خه‌ون بمانباته‌وه بۆ خه‌ونه‌کانمان و
سڵ
نه‌که‌م له قاقایی
ئه‌م
دارستانه که په‌یتا په‌یتا
ده‌رژێته
دڵمه‌وه و
ده‌ستم
لینج،لینج
ده‌داته
ده‌ستی ئه‌وینی
ژناویترین
شه‌قام
که
رووت رووت
له
ژێر رووناکی دارته‌لێکی له خۆبایی
سێبه‌ری
رێبواره ماچاویه‌کان داده‌شارێ
له
هێلنجه ده‌م به‌ده‌م ،به‌ده‌م گریاندنمانه‌وه
به‌ده‌م
به‌ده‌م کردنه‌کان و ده‌مه‌لاسکه‌کانی هاتووچوون
له
شاره هیلا ک که‌ره بێ تاکسیه ته‌نیاکه‌ره‌که
مێشک
شه‌که‌ته له‌م هه‌نسکه ناله‌باره که نووساوه به ژیان
و
ساڵ به ساڵ به‌ش به‌ش تر له دایک ده‌بێ
وله
ته‌نیشت بێ ته‌نیشتیدا
سارد،سارد
پێم بێ تاقه‌تی پیاسه ده‌کات
ئاو
و
دار
گه‌رم،گه‌رم
ده‌سووتێنرێ بۆ چا.
.
+ نوشته شده در چهارشنبه 14 دی1390ساعت 19:50  توسط بەهار
|
تا
ئەم تۆپە خڕە و ، ئەم خۆڵە خۆڵ؛
دەتنووسم
با پەپوولە باڵی لە کاتژمێر وەرداوو
ترس لە حەوشەکەمدا خۆی حەشاربداو
مانگ
چاوشارەکێ لەگەڵ پەردەکەم بکات و
من
لەودیو خۆگێل کردنێکی سپی
لە کورسیەکەمدا بتاوێمەوە
وەک خۆم و
باران بەم شێعرەدا
بنووسێ و
تۆ
بنووسی بەم شێعرەدا و
شار
گێژ،گێژ بنووسێ بە منەوە
رەقەمەکان
لە پەنجە دەرباز بوون و
دووپات بووینەوە
بەیانی باش
ماڵ ئاوا.
+ نوشته شده در شنبه 23 مهر1390ساعت 23:21  توسط بەهار
|
لە ناوەندی شانۆ ستوونێکی ئاسن لە شێوەی سێدارە بە بەرزیی ٢ میتر هەیە کە هێمایەکی بێ کۆتایی ∞ لە سەرە و لە جێی تەنافی سێدارە ئەڵقەیەکی پێوەیە. لە لای راستی شانۆ دوو کورسی بەرمبەر بە یەک دانراون.
لە پشت شانۆ وێنەی مێشکی مرۆڤ کیشراوەتەوە و چوار دانە چوارچێوە کە لە هەر کامیان دا مرۆڤێک بتوانێ راوەستێ و بجووڵێ و پشتیان بە دیواری پشت شانۆوەیە دانراون. لە پشت پەردەی شانۆوە چوار کەس لەگەڵ مۆسیقایەک جووڵە دەکەن و نیسێکانیان دەکەوێتە ناو چوارچێوەکان.
[رووناکی نامێنێ. پاش رووناک بوونەوەی شانۆ، چوار کەس لە ناو چوارچێوەکان دا دانیشتوون. دوو کەس کە یەکیان گڵۆڵەیەک خوریی بە دەستەوەیە و سەری خورییەکە لە دەستی ئەوەی تر دایە و بە دوو شیش خەریکی چنینە]
ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه 22 مهر1390ساعت 21:46  توسط بەهار
|
آمده اي كنارم كه نه
در مني و قدم مي زني
با من تمام خيالات دورم را
دستانم بد جور يخ زده اند
انگار
بالش به دست آمده اي خوابم كني
جاي حبه ي انگور يادم نيست
شايد با شنگول و منگول
هنوز در شكم گرگ
منتظر ...........
كاش مخاطب شعرهايم
نمي شدي تا لااقل
مخاطب مي ماندي
چرا زل زده اي به بي خوابيم؟
من يك وجب پنجره
زندگيم مي كند
اگر خواب بگذاردش
تو
در من قدمت تمام شد سيگاري بگيران و
بخواب
من حواسم هست
اين‌جا
ايستگاه آخر است
+ نوشته شده در سه شنبه 4 مرداد1390ساعت 19:34  توسط بەهار
|
ئازیزم ،خۆشم دوه‌ێی
دواکه‌وتوون ئه‌م وشانه
له په‌له په‌لی بنێشتی لاو ئێز
رۆژی چه‌ن جارێک عاشق بوون
له
سه‌یاره فێنکه‌کاندا به بۆنی هۆگۆوه و
دابه‌زین و ون کردنی چاوه‌کان
له گۆرانییه‌ک که
له ته‌قه‌ته‌قی قابله‌مه‌کانی دایکم ده‌چن
کاتی تووڕه بوونی له باوکم.
دوا که‌وتووم
وه‌ک وشه‌کانم
له شان هه‌ڵته‌کاندنه‌کانی
رۆیشتن وجیایی
دوا که‌وتووه
دڵه‌راوکێکانم له درزی دیوار و
دواکه‌تووه لێتان
چه‌ن ماچێکی شه‌رمنیشم
له کۆڵانی ته‌سکی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌مان
هێشتا چاوم له فاڵ گرتنه‌وه‌ی ده‌ستی هاورێکه‌مه
به‌ڵکوو سه‌ربازێکی لێ هه‌ڵکه‌وێ
خه‌تای کانییه‌که بوو
سێوه مێخه‌ک ریژه‌که‌ی وا لێ رفاندم
تا وه‌دووی که‌وتم و هاوردمه‌وه
دوا که‌وتم
بمبوورن
که دوا که‌وتووه دواکه‌وتووه‌کانم
له‌وه‌ی لای من دواکه‌وتوونتانه
له پیاسه‌یه‌کی ماچاوی ده‌ست گرتووی
تێکه‌ڵاو به ترسێکی مه‌یله‌و شین و
داکه‌وتووه لێتان
په‌نجه‌ره‌یه‌کی پڕ له گۆرانی
+ نوشته شده در شنبه 4 تیر1390ساعت 19:8  توسط بەهار
|
هه‌ورێک
ده‌بارێته سه‌ر له‌پی ده‌ستم و
خولیاکانم
یه‌که یه‌که ره‌دوو ده‌خات
بۆ وه‌ی له ژنانه‌ییمدا
خۆیان له پشت عه‌شق داشارن و
له‌سیبه‌ری خۆیان سڵ که‌ن
من
دووگیانم به خۆم
چی ژان و قریشکه و هاواره
ده‌تده‌مه‌وه
با بێ حیساب بین
که بێ حیساب ،حیسابه‌کانی دڵت له دڵم جیا ده‌که‌یته‌وه
هیچم له‌ده‌س نایێ
جیا له‌وه‌ی بیرت بکه‌م
کتێبێکیشم نییه نه‌تدیبێ
به بیانووی بتهێنمه به‌رکتێبخانه‌که‌م و
له ناکاو گوڵێک به‌ربێته‌وه و
ماچێک بترازێ
له لێوه به‌رده‌وام بۆ دوان له تۆ جووڵاوه‌که‌م
گوێم ده‌زرینگیته‌وه
چما باسم ده‌که‌ی
زرینگه زرینگی
گواره و بازنه و
چاو خومارکردنه‌کانی
ژیر مۆمی سفره سارده‌وه‌بووه‌که‌ی
چاو له درگا بڕینه‌کانم و
هه‌موو،هه‌موو
به زڕێکی ئه‌لۆ
ده‌تده‌مه‌وه
با بێ حیساب بین
که بێ حیساب
حیسابه‌کانی دڵت له دڵم جیا ده‌که‌یته‌وه
+ نوشته شده در جمعه 3 تیر1390ساعت 19:15  توسط بەهار
|
سر بزنگا
به حال دلم واقف می شوی
و وقفت می کنم
این عشق بی نهایت
عاشقت را
+ نوشته شده در پنجشنبه 26 خرداد1390ساعت 1:20  توسط بەهار
|
هه‌ناره‌کان
له فێنکیی گه‌رمایه‌کی چاوه‌رێ
که‌وتوونه‌ته سه‌ر شان
+ نوشته شده در پنجشنبه 19 خرداد1390ساعت 20:57  توسط بەهار
|
هه‌موو شه‌وێک
پرچم وێڵی پێنج کۆڵانی په‌نجه‌ت ده‌بێ و
تۆ
لالاییه‌کی تازه‌ت پێیه
هه‌موو به‌یانییه‌ک
عه‌شقاویتر
په‌نجه‌ره‌کان ده‌که‌ونه باوه‌شم و
ده‌رگا ده‌بێته
بیر کردنێکی ئاوه‌ڵا
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
شانه پرچم ده‌کاته باوه‌ش
با که‌م هه‌نسکت بدا
هه‌موو خۆرئاواکان
ئاوپڕژێن
دڵه‌ڕاوکێیه‌کی چاوڕه‌ش کردووی لێو سوور
هه‌موو ژیان
ته‌قه‌ی درگا
تۆ دێیته‌وه و
من
عاشقتم
+ نوشته شده در چهارشنبه 18 خرداد1390ساعت 23:6  توسط بەهار
|
ماچاویترین قسه‌کانم
له جانتاکه‌ت خست
و
سه‌فه‌راویترین ده‌ست به‌ردانه‌کانم
له چاومدا خنکاند.
ئێستا
نیگام پڕ له جاده‌یه و
تاچاوکار ده‌کاتی نه‌بوونت
رۆیشتن.
بۆنێک وشک کراو
هه‌ڵوه‌راوترین
گوڵی پایزه ماڵی بێ تۆیییه.
دێیته‌وه
ئه‌م شێعره بۆ ئه‌وه‌یه
تۆ بێیته‌وه
+ نوشته شده در سه شنبه 17 خرداد1390ساعت 1:8  توسط بەهار
|
در عمود جاده
دوران سرم که افقی شد
گمت کردم
+ نوشته شده در یکشنبه 4 اردیبهشت1390ساعت 0:35  توسط بەهار
|
یه‌ک:
تۆ شه‌قامێکی دوور و درێژی
بۆ دوان له عه‌شق
ئه‌تبارێنێ بیرت
چه‌تر ته‌ڕم ده‌کا
باران
ئه‌مدوورێ به کراسه‌که‌ت
له به‌رمدا و
ئه‌مخافڵێنێ به خه‌یالێكی خه‌یاڵاوی.
دوو:
ده‌ستت ئه‌مڕفێنێ
بۆ کۆڵانێکی ته‌سکی پڕ ماچ
بۆنت ده‌گرێ
ده‌ستم
ئه‌م مێهرێنێ چاوت
سێ:
بێ ره‌قه‌مه کاتژمێر
له‌م ژووره‌ی ژیاندت به بوونت.
دۆڕاوی بزه‌ته
خه‌م
له لێوه لێوان‌لێو له ماچه‌که‌ت
چوار:
بمژیێنه،
له ژینتا شین ئه‌بم.
من چاو ئه‌بڕمه
چاوت
تۆ چاو ببڕه ژیاننه‌وه‌م
له نیگاتا
+ نوشته شده در پنجشنبه 12 اسفند1389ساعت 2:17  توسط بەهار
|
باران چه‌ن رۆژێکه نامناسێته‌وه
په‌نجه‌ره‌که‌م
بیری که‌س ناکاو
له حه‌وشه‌دا بۆ که‌س ناگه‌رێ
ملۆدیا دڵ ته‌زێنه‌کانی جه‌سته‌ت
به روومه‌تی خووساو
له په‌له‌قاژه‌ی گلێنه‌م دا
دێنه خوارو
من تاڵم
ئه‌مرۆ
سێ رۆژه جومعه یه
+ نوشته شده در شنبه 2 بهمن1389ساعت 23:51  توسط بەهار
|
1
باران
له پشت په‌نجه‌ره
گوێ بۆ
چۆله شه‌وی چای و شێعرمان را ده‌گرێ
2
بێ ولاتین
بێ گه‌راننه‌وه
به‌لام ماننه‌وه
له
قژه وه‌ریوه‌كانی سه‌رین و تۆ
هه‌ست
به غه‌ریبی ناكا
+ نوشته شده در یکشنبه 18 مهر1389ساعت 13:21  توسط بەهار
|
ساته جادوویی‌یه‌كان
له ملۆدیا دڵته‌نگه‌كانی په‌نجه‌ته‌وه
له پرچمدا,
تا
هه موو وێنه ته‌ڕه‌كانی چاوم
له
ده‌نگێكدا
له‌م ژووره‌دا
خه‌ون ده‌یانباته‌وه بۆ خه‌ونه‌كانم و
چاوه روانتین.
په‌نجه‌ره ناكه‌مه‌وه
بۆنت له‌م دیو منه‌وه
ده‌ستم له سارد بوونه‌وه ده‌پارێزێ
چاوه چاوی حه‌وشه‌مه بۆ تۆ و
چه‌تره بێ بارانه‌كه‌ت و
سه‌رشانه بێ گریانه‌كانی من.
بمنووسه‌وه جارێكی تر
ئه‌مجار
هێدی هێدی
با
به كاتژمێر بڵێم
له‌سه‌رمان بوه‌ستێ تۆ بێیته‌وه.
بمنووسه‌وه
عاشق، عاشق
باران
ته‌پوو تۆزێكی ته‌ڕه
له حه‌وشه‌ی
بێ هاتنه‌وه‌ت دا.
+ نوشته شده در سه شنبه 13 مهر1389ساعت 10:54  توسط بەهار
|
چاوترین ره‌ش!
بێ سه‌ماترین په‌نجه‌ی
قژترین ژن
له
بێ شه‌قامترین شاردا
بێ تاقه‌ت ترین پیاسه‌ی
خۆر ئاوای بێ باوشترین بۆنه
مه‌رۆ له نامه کورته‌کان
له لام ترین
یادی
وێنه‌یێک له درزی دیواری
به‌جێماوترین
ما
ڵ.
+ نوشته شده در چهارشنبه 10 شهریور1389ساعت 21:33  توسط بەهار
|
25ده‌قه ده‌رفه‌ت بۆ رۆێشتن
نووسه‌ر:شێل سیلور استاین
و: به‌هار
ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه 8 شهریور1389ساعت 22:34  توسط بەهار
|
ناو نیان...
دۆڵه‌که له ده‌نگێکی قورس دا نوقم
ببوو. هاوڕێکان چاوه چاوی
بینینی مه‌نافیان ده‌کرد که له
نێوان مێلۆدیای
شین گێریێکی دڵته‌زێندا سه‌مای قه‌ڵه‌ره‌شه‌کانی
له خوانی
به‌شێک له جه‌سته‌ی که‌ته‌نیا چه‌ن
چرکه له باڵا کردنی
هیواکانی تێپه‌ڕی بوو، دوور ئه‌خسته‌وه.
فرمێسک له چاوی هه‌مویان دا قه‌تیس
مابوو و یه‌ک ده‌نگ
بانگیان کرد:"مه‌رۆ..."_ ده‌نگی
که‌ژاڵ به‌ته‌واوی لێی ئاڵا بوو _
((مه‌ناف ئه‌م مناڵه ئه‌توانێ
هیواکانمان....))
مه‌ناف ده‌ستێکی به‌زگدا و پاشان به‌سه‌ریدا
هێنا و ده‌نگی
به‌رزتر و هه‌نگاوه‌کانی توندتر بوون.
مه‌ناف فلوته‌که‌ی و ده‌سته‌بڕاوه‌کانی
که‌ژاڵ و کۆرپه‌که‌ی خڵتانی
خوێن گه‌یانده‌وه ئه‌م به‌ر دۆڵ؛
له‌و به‌ری دۆڵ هێشتا ده‌نگی گرمه‌ی
تۆپ و ته‌قه‌ی تفه‌نگ و
رووخان ده‌هات و قه‌ڵه‌ره‌شه‌کان
له سه‌ر
ته‌رمی که‌ژاڵ و کۆرپه ناونه‌نراوه‌که‌ی
مه‌ناف ده‌یانقڕان؛
فیشه‌که‌کان جه‌سته‌ی مه‌نافیان .....
چاوه‌کان خه‌مه‌کانیان هه‌ڵوه‌ران.
+ نوشته شده در یکشنبه 7 شهریور1389ساعت 21:58  توسط بەهار
|
((قاچە پیسه‌کان))
نووسه‌ر:شێل سیلور استاین
و:به‌هار
ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه 2 شهریور1389ساعت 22:50  توسط بەهار
|